دفتر سیاسی حزب دمکرات کردستان
جوابیه به کمیته مرکزی سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
Fri 21 10 2011
با عرض سلام و پوزش از تأخیر در پاسخ گفتن به نامه‌ی سرگشادهی مورخ ۶/۷/۱۳۹۰ شما، توجه عزیزان را به نکات زیر جلب می نماید:
ضمن اشاره به بیانیه‌ی چهاردهم شهریور ۱۳۹۰ برابر با پنجم سپتامبر ۲۰۱۱ حزب ما نوشتهاید: "در این اعلامیه از کشورهای قدرتمند خارجی تقاضا شدهاست به کمک مردم کرد بیایند تا کردهارا از سلطهی حکومتهای مستبد آزاد کنند."(تأکیدها همه جا از ماست). راستی، این مدعارا از کدامین قسمت بیانیه‌ی حزب ما درآوردهاید؟ آخر فاکتی که در اینمورد از بیانیه‌ی مزبور نقل کردهاید عبارت زیر است که با اندک تأمل و تعمق درآن بر همگان آشکار می شود که نه خطاب به "کشورهای قدرتمند خارجی"است و نه صحبتی از "آزادکردن از سلطهی حکومتهای مستبد" به‌میان آمدهاست. واینک نص عبارت:
"ما ضمن ابراز خوشحالی از پیروزی مبارزه‌ی مردم لیبی وحمایت از قطعنامه‌ی ۱۹۷۳ شورای امنیت در رابطه با این کشور، خواستار آنیم که شورای امنیت سازمان ملل متحد با اتکا به همین اصل "مسئولیت حمایت" خطر همکاریهای شوم دولتها وسرکوب از سوی حاکمان را از ملت کرد دور سازند".
چنانکه ملاحظه می فرمائید مخاطب ما سازمان ملل متحد به عنوان یک مرجع ذیصلاح بین المللی است و خواسته‌ی ما نیز صرفا دفع سرکوب و لشکرکشی است. اصولا فلسفهی تشکیل سازمان ملل متحد نیز رسیدگی به دادخواهی ستمدیدگان و زجرکشیدگان است، وگرنه زورمداران نیازی به استمداد از نهادهای بین المللی ندارند و هروقت اراده کنند می توانند خانه‌و کاشانه‌ی مردمان مظلوم را برسر ساکنانشان خراب نمایند.
در جائی دیگر از نامه‌ی سرگشادهی شما حزب دمکرات کردستان به این دلیل مورد عتاب قرار گرفته است که ستمهائی را که در حق ملت کرد روا داشته شده، یادآوری نموده و به مبارزات دیرپای این ملت درراه دست‌یابی به حق تعیین سرنوشت اشاره داشته است. جالب اینجاست که این امر از جانب شما نوعی عدول از پرنسیپهای حزب و پشت کردن به خط مشی رهبران شهید حزب نیز تلقی شدهاست. واقعا برای ما موجب تأسف است که نزدیک‌ترین دوستان ما از ما بهخاطر یادآوری محنتهای تأریخی ملت کرد خرده بگیرند. اما اینکه گویا چرخش در سیاست حزب ما صورت گرفته و بهنحوی از خط مشی رهبران شهیدمان فاصله گرفتهایم جای تأمل است. امری بسیار طبیعی است که هر حزبی متناسب با شرایط زمانی مبارزه، شعارها وخط مشی سیاسی خویش را تغییر دهد. ولی جالب اینجاست که از این نظر هیچگونه تغییری در مشی سیاسی حزب ما صورت نگرفته و به اصطلاح معروف در بر همان پاشنه می چرخد. از نزدیک به نیم قرن پیش تاکنون حق تعیین سرنوشت خلق کرد در نخستین ماده‌ی برنامه‌ی حزب ما گنجانده شده و درتمام کنگرههای حزب برآن تأکید مجدد شدهاست. فقط بهعنوان نمونه بخشی از ماده‌ی اول برنامه‌ی حزب مصوب کنگرههای سوم و پانزدهم را ازنظر شما می گذرانیم:
"حزب دمکرات کردستان بهخاطر...و تأمین حق تعیین سرنوشت خلق کرد در کردستان ایران مبارزه می کند". (برنامه‌ی مصوب کنگره‌ی سوم، مهرماه ۱۳۵۲)
"ماده‌ی نخست: آرمانها و پرنسیپهای اساسی
۱-آرمان حزب دمکرات کردستان تحقق حق تعیین سرنوشت ملت کرد در شرق کردستان (کردستان ایران) است." (برنامه‌ی مصوب کنگره‌ی پانزدهم، خردادماه ۱۳۹۰)
بدین ترتیب روشن می شود که شعارهای حزب ما تغییر نکرده و ما از خط مشی رهبران شهیدمان عدول نکردهایـم. ولی اجازه بدهید ما بهشما یادآور شویم که متأسفانه برخوردتان با این مسأله با خط مشی مترقیانهاتان دررابطه با حق تعیین سرنوشت ملتها أبدا سازگار نیست. شما درحالیکه حتا در همین نامه‌ی سرگشاده بر اعتقادتان بهحق تعیین سرنوشت تأکید می کنید بر ما خرده می گیرید که مبارزات مردم کردستان درراه دست‌یابی بهحق تعیین سرنوشت را بهخاطر آورده‌ایم واین امررا نشانه‌ی درخواست "برپائی یک کشور مستقل کرد متشکل از چهار کشور ایران. عراق، سوریه و ترکیه" می دانید که ابدا چنین نیست. واقعا این‌چنین برداشتی با اعتقاد شما به حق تعیین سرنوشت خلق کرد تا سرحد جدائی از ایران که بارها برآن تأکید کردهاید همخوانی دارد؟ شاید پاسخ شما این باشد که داشتن یک حق ضرورتا به معنای استفاده‌ی عملی از آن نیست. ولی در مقابل حتما این را هم قبول دارید که هیچکس را نمی توان بهجرم استفاده از حق خویش به دار کشید و یا تکفیر کرد. بگذریم از اینکه چنین مبحثی اصلا بمیان نیامدهاست.
پرسیدنی ست که از کی تاحالا سخن گفتن از حقایق تأریخی گناه کبیره شدهاست؟ راستی شما منکر این واقعیت هستید که سرزمین کردستان بدنبال جنگ چالدران بین دو امپراتوری ایران و عثمانی تقسیم شده و پس از پایان جنگ اول جهانی بین کشورهای ایران، عراق، ترکیه‌و سوریه بازتقسیم شدهاست؟ حال بهفرض آنکه صحبت از حق کردها در اتحاد مجدد این بخشها هم به‌میان آمده بود چرا باید به اتحاد دیگر سرزمینهای تقسیم شده تبریک گفت ولی به بحث موهوم اتحاد مجدد سرزمین کردها نفرین فرستاد؟
تنها به عنوان بیان یک واقعیت دراینجا بر سیاست همیشگی حزب دمکرات کردستان تأکید می ورزیم که نه خواستار حملهی نظامی هیچ کشوری به ایران هستیم و نه وظیفهی نجات ایران و تأمین حقوق حقهی مردم کردستان را بهعهدهی کسی جز مبارزان راه رهائی در کردستان و سراسر ایران واگزار می کنیم، ولی در عین حال جز‌و "مبارز"انی نیستیم که آمادهاند در دفاع از حاکمیت ضدمردمی جمهوری اسلامی علیه هموطنان آزادهی خویش بجنگند که مسلما شما نیز از آنها نیستید.
در خاتمه این حقیقت را نیز یادآور می شویم که حزب دمکرات کردستان نه در هراس از هیچ قدرتی، مبارزه درراه دست‌یابی به دمکراسی در ایران را شعار استراتژیک خود قرار داده ونه درتلاش برای به‌دست آوردن دل هیچکس. این امر حاصل تأمل و تعمق در شرایط زمانی و مکانی مبارزه‌ی مردم کرد است وصرفا بهخاطر درنظرداشت منافع این مردم اتفاق افتادهاست. و اگر غیراز این بود حزب ما بدون پروا شعار مورد نظررا عنوان می کرد. زیرا فکر می کنیم درصورت برداشتن شعار استقلال کردستان نیز نه حاکمان ایران سرکوب و خفقان بیشتری را در مورد کردستان اعمال می کردند ونه مخالفان تأمین حقوق و آزادیهای مردم کردستان تهمتها و ناسزاهای دیگری در چنته داشتند که نثار مبارزان کرد بکنند.
به امید آنکه صراحت لهجهی ما و به عبارت مد روز شفافیت در بیان ما به حسن تفاهم و تعمیق و گسترش روابط مبارزاتی حزب دمکرات و دیگر مبارزان راه رهائی ایران یاری رسانده باشد.
باسلام مجدد،
دفتر سیاسی
حزب دمکرات کردستان
۲۸/۷/۱۳۹۰ (۲۰/۱۰/۲۰۱۱)
******
وه‌ڵامێک بۆ کومیته‌ی ناوه‌ندیی
رێکخراوی یه‌کیه‌تیی فیدائیانی گه‌لی ئێران
له‌گه‌ڵ رێز و سڵاو و داوای لێبووردن به بۆنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بهدرهنگهوهی نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای ۹/ ۶/ ۱۳۹۰ی ئێوه، سه‌رنجی ئێوه به‌ڕێزان بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه راده‌کێشین:
وێرای ئاماژه به به‌یاننامه‌ی ۱۴‌ی خه‌رمانان( 5ی سێپتامبری ۲۰۱۱)ی حیزبی ئێمه، نووسیوتانه: "له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له وڵاته به‌هێزه‌کانی ده‌ره‌وه کراوه بێنه یارمه‌تیی خه‌ڵکی کورد بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ته زۆرداره‌کان رزگار بکه‌ن." (زهقکردنهوهکان له هه‌موو شوێنێک هی ئێمه‌ن.)
ئه‌رێ به‌راست ئه‌م ئیدیعایهتان له کام به‌شی به‌یاننامه‌که‌ی حیزبی ئێمه وه‌رگرتوه؟ چونکه فاکتێک که له‌م باره‌یه‌وه له زمانی به‌یاننامه‌ی حیزبی ئێمه‌وه هێناوتانهوه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یه که به که‌مێك تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌ی، بۆ هه‌مووان ده‌رده‌که‌وێ که نه رووی له "وڵاته به‌هێزه‌کانی ده‌ره‌وه"یه و نه باسێك له "رزگار کردن له ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ته زۆرداره‌کان"ی تێدا هاتوه. ئه‌مه‌ش ده‌قی دهستهواژهکهیه:
"ئێمه وێڕای خۆشحاڵیی له سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی خه‌ڵکی لیبی و پێشوازی له بڕیاری1973ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا، داوا ده‌که‌ین ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر به پشت به‌ستن به ئه‌سڵی "به‌رپرسایه‌تیی پارێزگاری" مه‌ترسیی گهلهکۆمهگیی ده‌وڵه‌ته‌کان و سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌لا به‌رن."
هه‌روه‌ک ده‌بینن به‌رده‌نگی ئێمه، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک مه‌رجه‌عێکی خاوه‌ن سه‌لاحییه‌تی نێونهتهوهیییه و داوای ئێمه‌ش نه‌هێشتنی سه‌رکوت و له‌شکرکێشییه. هه‌ر له‌جێدا فه‌لسه‌فه‌ی پێکهاتنی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش راگه‌یشتن به داخوازی زۆرلێکراوان و مه‌ینه‌ت چێشتووانه، ئه‌گینا زۆرداران پێویستییان به داوای یارمه‌تی له دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نییه و هه‌رکات بیانه‌وێ ده‌توانن ماڵ و هێلانه‌ی خه‌ڵكی زۆرلێکراو به‌سه‌ر دانیشتووانیان دا بڕوخێنن.
له جێیه‌کی دیکه‌ی نامه سهرئاوهڵاکهتان دا، حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌م هۆیه‌وه سه‌رکۆنه کراوه چونکه ئه‌و سته‌مانه‌ی وه‌بیر هێناونه‌وه که له رابردوودا له نه‌ته‌وه‌ی کورد کراون و ئاماژه‌ی به خه‌باتی دوور و درێژی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌رێگای گه‌یشتن به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس دا کردوه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م کاره له لایه‌ن ئێوه‌وه به جۆرێک ترازان له پره‌نسیپه‌کانی حیزب و پشت‌کردن له رێبازی رێبه‌رانی شه‌هیدی حیزبیش دانراوه. به‌ڕاستی بۆ ئێمه جێگای داخه که نزیکترین دۆستانی ئێمه، سه‌باره‌ت به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی مه‌ینه‌ته مێژووییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ره‌خنه‌مان لێ بگرن. به‌ڵام ئه‌وه که ئایا وه‌رسووڕان له سیاسه‌تی حیزبی ئێمه‌دا رووی داوه و به جۆرێک له جۆره‌کان له رێبازی رێبه‌رانی شه‌هیدمان دوور که‌وتووینه‌وه، جێگای لێوردبوونه‌وه و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردنه. شتێکی زۆر سروشتییه که هه‌ر حیزبێک به پێی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می خه‌باته‌که‌ی، دروشمه‌کان و رێبازی سیاسیی خۆی بگۆڕێ. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که له‌م باره‌یه‌وه هیچ چه‌شنه گۆڕانێک له رێبازی سیاسیی حیزبی ئێمه دا پێک نه‌هاتوه و وه‌ک ده‌ڵێن شته‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه که پێشتر بووه. له نزیک به نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، ماده‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی حیزبی ئێمه‌یه و له گشت کۆنگره‌کانی حیزبیش دا پێی له سه‌ر داگیراوه‌ته‌وه. ته‌نیا وه‌ک نموونه به‌شێک له ماده‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی حیزب، په‌سندکراوی کۆنگره‌کانی سێیه‌م و پازدهیهمتان وه‌بیر دێنینه‌وه:
"حیزبی دیموکراتی کوردستان له پێناوی... و دابینکردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران دا خه‌بات ده‌کا". (به‌رنامه‌ی په‌سندکراوی کۆنگره‌ی سێیه‌م، ره‌زبه‌ری ۱۳۵۲)
ماده‌ی یه‌که‌م: ئامانج و پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کان
۱ـ ئامانجی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌دیهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
(به‌رنامه‌ی په‌سندکراوی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، جۆزه‌ردانی ۱۳۹۰)
به‌م جۆره ده‌رده‌که‌وێ که دروشمه‌کانی حیزبی ئێمه نه‌گۆڕاون و ئێمه‌ش له رێبازی رێبه‌رانی شه‌هیدمان لامان نه‌داوه. به‌ڵام رێگا بده‌ن ئێمه وه‌بیر ئێوه‌ی بێنینه‌وه که به‌داخه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتتان به‌رامبه‌ر به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ رێبازه پێشکهوتنخوازانهکهتان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان به هیچ جۆر یه‌ک ناگرێته‌وه. ئێوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت له‌م نامه سهرئاوهڵایهشتاندا له‌سه‌ر باوه‌ڕتان به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس پێ داده‌گرنه‌وه، که‌چی لۆمه‌ی ئێمه ده‌که‌ن که خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسمان وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه و ئه‌م کاره‌ش به نیشانه‌ی داوای "پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی، پێکهاتوو له چوار وڵاتی ئێران ، عێراق، سووریه و تورکیه" داده‌نێن که به هیچ شێوه‌یه‌ک وانییه. به‌راستی تێگه‌یشتنێکی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئێوه به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد تا ئاستی جیابوونه‌وه له ئێران، که زۆر جار پێتان له‌سه‌ر داگرتوه، دێته‌وه؟! ره‌نگه وڵامی ئێوه ئه‌وه بێ که هه‌بوونی مافێک حه‌تمه‌ن به مانای که‌ڵک لێوه‌رگرتنی نییه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕتان به‌وه‌ش هه‌یه که ناکرێ هیچ که‌سێک به تاوانی که‌ڵکوه‌رگرتن له مافی خۆی له سێداره بدرێ و ته‌کفیر بکرێ. ئه‌وه‌ش به جێی خۆی که داوایه‌کی له‌م چه‌شنه به هیچ جۆرلهو به‌یاننامه‌یه دا نه‌هاتوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که له که‌یه‌وه باسکردن له راستییه مێژووییه‌کان بووه به گوناحێکی گه‌وره؟! ئایا ئێوه حاشا له‌و راستییه ده‌که‌ن که سه‌رزه‌ویی کوردستان له پاش شه‌ڕی چالدێران له نێوان دوو ئیمپراتۆریی ئێران و عوسمانی دا دابه‌ش کراوه و پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییش دووباره له نێوان وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیه و سووریه دا دابه‌ش کراوه‌ته‌وه؟ وای داده‌نێین که باسی مافی کورده‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م پارچانه‌ش کرابێ، بۆچی ده‌بێ پیرۆزبایی یه‌کگرتنه‌وه‌ی وڵاته دابه‌شکراوه‌کانی دیکه بکه‌ین، به‌ڵام باس له یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی وڵاتی کوردان، بکه‌وێته به‌ر له‌عنه‌ت؟!
ته‌نیا وه‌ک باسکردن له راستییه‌ک لێره‌دا له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێ داده‌گرینه‌وه که نه لایه‌نگری هێرش نیزامیی هیچ وڵاتێکی ده‌ره‌کی بۆ ئێرانین و نه ئه‌رکی رزگاریی ئێران و دابین کردنی مافه ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان به که‌سێکی دیکه جیا له تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری له کوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌سپێرین.. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌ش دا له‌و "خه‌باتگێڕانه"ش نین که ئاماده‌ن له پێناوی به‌رگریکردن له ده‌سه‌ڵاتی دژه‌مرۆیانه‌ی کۆماری ئیسلامی دا له دژی هاونیشتمانه سهربهستیخوازهکانی خۆیان شه‌ڕ بکه‌ن که به دڵنیاییه‌وه ئێوه‌ش له‌وان نین.
له کۆتایی دا ئه‌م راستییه وه‌بیر دێنینه‌وه که حیزبی دیموکراتی کوردستان نه له ترسی هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێک، خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراسیی له ئێران دا کردوه به درووشمی ستراتێژیکی خۆی، نه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵی هیچ که‌سێکیش. ئه‌م بابه‌ته به‌رهه‌می تێفکرین و قووڵبوونه‌وه له بارودۆخی زه‌مانی و مهکانیی خه‌باتی خه‌ڵکی کورده و ته‌نیا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه دایه. ئه‌گه‌ر جیا له‌وه بوایه حیزبی ئێمه به بێ ئه‌وه‌ی بترسێ دروشمێکی دیکه‌ی به‌رز ده‌کرده‌وه. چونکه پێمان وایه که له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیشدا، نه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران زه‌بر و زه‌نگ و سهرکوتیکی له‌وه زیاتریان له کوردستاندا به‌ڕێوه ده‌برد، و نه نه‌یارانی دابینکردنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، بوختان و جنێوێکی دیکه‌یان به ده‌سته‌وه ده‌بوو که پێشکێشی خه‌باتکارانی کوردی بکه‌ن.
به‌و هیوایه‌ی ئه‌و راستوێژی و روونبێژییهی ئێمه له قسه‌کانمان دا ببێته هۆی لێک تێگه‌یشتنی زیاتر و قووڵبوونه‌وه و گه‌شه‌ی زیاتری پێوه‌ندیی خه‌باتگێڕانه‌ی حیزبی دیموکرات و تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی رێگای رزگاریی ئێران.
وێڕای رێز و سڵاوی دووباره،
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
۲۸/۷/۱۳۹۰
۲۰/۱۰/۲۰۱۱